ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
ئه‌ی که ده‌ژیم من به هه‌وای جوانی تۆ
ئه‌ی که ده‌ژیم من به هه‌وای جوانی تۆ
ئاخۆ بڵێی بێمه‌وه جێ ژوانی تۆ
ئاخۆ بڵێی جارێکی‌تر له‌و که‌له
تۆ وه‌کوو بێری بی ،منیش شوانی تۆ؟
ئه‌ی که منم هه‌ر به هه‌وای ڕه‌نگی تۆ
تاکوو ببیسم چه‌لێ تر ده‌نگی تۆ
دێم و به ئه‌سپایی له خه‌ون و خه‌یاڵ
گوێ ده‌گرم گیانه له ئاهه‌نگی تۆ
ئه‌ی که سه‌رم ناوه له پێناوی تۆ
سێبه‌ری تۆزم ،له دوو هه‌نگاوی تۆ
تیشکێ بهاوێژه ،که ئاسۆی دڵم
مونته‌زیری خۆره له ناو چاوی تۆ
ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
یادی ڕوخ و زولفی به ده‌م بادی تۆ
ده‌ی وه‌ره تاوێ وه‌حه‌سێم گیانه‌که‌م
نه‌ختێ له ژێر سێبه‌ری شمشادی تۆ
ئه‌ی که له من هێنده وه‌دوور که‌وتی تۆ
ئه‌وشۆ له خه‌ونی مه وه‌ژوور که‌وتی تۆ
دیاره له شێعری دڵه‌که‌ی " من " دا
بوویه به شا به‌یت و زه‌رور که‌وتی تۆ
خاڵه قازی
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۰ بهمن ۱۳۹۱ ساعت ۱:۸ ق.ظ توسط دو همدل
|
این وبلاگ فقط به یاد توو برای تو ست تقدیم به تو که بهترینی مهربونترینی دوستت دارم تا به ابـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد