خۆزگه( هاوارو شیوه نیک بو ئه ورو ئیواری که نه م دیتی)
ئه‌وسا ئه‌فڕیم و ئه‌هاتم به سه‌ر گوڵی ڕۆحی تۆوه‌هه‌ڵئه‌نیشتم..
ئاوێزانی ڕۆحت ئه‌بووم،تا تێر ئه‌بووم له بۆنی ڕۆح و هه‌ناسه‌ت
دوای ئاوێزانبوونی ڕۆحمانئه‌فڕیم ئه‌فڕیم ماچبارانی ئه‌م به‌هه‌شتی جوانییه‌م ئه‌کرد،
پڕ به گه‌رووم گۆرانی عیشقم ئه‌چڕی وبۆ هه‌تایه ئه‌موت نه‌فره‌ت
له دووری و ته‌نیایی و غوربه‌ت..
خۆزگه ئه‌مڕۆش وه‌کو دوێنێ له ئامێزی پڕ له سۆز ومیهری تۆیا ئه‌بووم هاوڕێ
نه‌ک ته‌نیایی و حه‌سره‌ت و ژان
خۆزگه ئه‌مڕۆش خه‌نده و شادییه‌کانی دوێنێئاوێزانی ڕۆحم ئه‌بوو
نه‌ک خه‌م و فرمێسک و گریان..
خۆزگه .....تۆش وه‌ک هه‌تاوهه‌موو ڕۆژێ له گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یانا ئه‌هاتیت و
به‌رگی خۆشبه‌ختی و ئومێدی ڕۆژێکی نوێت به به‌رمدا ئه‌کرده‌وه..
ئه‌وسا منیش وه‌کو ڕۆژگارله پێشوازی هاتنتدائاسمانی ڕووخساری خۆمم
بۆ پرشنگی نیگاکانت ئه‌کرده‌وه..
خۆزگه .....هه‌موو ساتێ له جێی یاد و ئه‌دگاره‌کان خۆت ئه‌بووی به میوان له لام
ئه‌وسا منیش وه‌ک په‌روانه‌به ده‌وری شه‌معی ڕووی تۆیاهێدی هێدی ئه‌خولامه‌وه
تا به بێده‌نگی ئه‌سووتام..
خۆزگه هه‌موو سپێده‌یه‌ک تۆش وه‌ک ئاورنگ

به نیانی ماچ پرژێنی
گه‌ڵاکانی عومری پڕ حوزنت ئه‌کردم،
ئه‌وسا منیش
له‌م به‌فرانباری خه‌مه‌دا
په‌ڕه په‌ڕه‌ی گه‌ڵاکانی عومری خۆمم
ئه‌دایه به‌ر ڕێژنه بارانی ماچی تۆ..
خۆزگه .....
هه‌موو شه‌وێ
له‌گه‌ڵ مه‌لی خه‌ونه‌کانما
تۆش ئه‌هاتی به ئه‌سپای
به سه‌ر چڵی خه‌یاڵمه‌وه‌هه‌ڵئه‌نیشتی..
ئه‌وسا منیش ئازیزانه‌ئامێزی پڕ میهری خۆمم بۆ ئه‌کردی به هێلانه..
خۆزگه له جێی هه‌نسک و گریه‌ی شه‌وانه
چرپه‌ی هه‌ست وهه‌ناسه‌ی تۆ ئه‌ڕژایه نێو هه‌ناومه‌وه..
ئه‌وسا منیش
فرمێسکی دووریم ئه‌سڕی و
به ده‌م چرپه ونه‌رمه هه‌ناسه‌کانته‌وه وه‌ک شنه‌ی با ئه‌شنامه‌وه..
خۆزگه هاوڕێم هه‌موو ده‌مه و ئێوارانێ تۆش وه‌ک نه‌سیم شه‌رمنانه..
به سه‌ر باڵای ته‌نیایما ئه‌شنایته‌وه
ئه‌وسا منیش دنیای خه‌م و نائومێدیم جێئه‌هێشت و
وه‌کو جاران..به ژوانی شادییه‌کان شاد ئه‌بوومه‌وه..
گه‌لاوێژ ده‌ربه‌ندی












له من گول ناردن * له توش بوون کردن 
این وبلاگ فقط به یاد توو برای تو ست تقدیم به تو که بهترینی مهربونترینی دوستت دارم تا به ابـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد