هه‌ناسه‌که‌م دیاریم شێعره
چیت بۆ بنێرم؟
شایانت بێ
فێنکایی به‌ر به‌یانت بێ
چیت بۆ بنێرم ؟
هه‌ناسه‌که‌م
ئاوێنه‌ی پێش چاوانت بێ
چیت بۆ بنێرم؟
مێخه‌ک به‌ندی زولفانت بێ
ده‌سرۆکه‌یه‌ک
عاره‌ق خۆری مه‌مکانت بێ؟
چیت بۆ بنێرم
وه‌کوو خاڵی لێوانت بێ؟
چیت بۆ بنێرم ؟
لێوه‌له‌رزی جێ ژوانت بێ؟
هه‌ناسه‌که‌م
دیاریم شێعره
ده‌رگا وه‌که
لێی گه‌ڕێ با میوانت بێ
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۰ بهمن ۱۳۹۱ ساعت ۱:۵ ق.ظ توسط دو همدل
|
این وبلاگ فقط به یاد توو برای تو ست تقدیم به تو که بهترینی مهربونترینی دوستت دارم تا به ابـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد