🌿💫

من حەکایەت خوانی ڕەنگم
چیرۆکی ڕەنگ ئه گێڕمەوه
هەتاکوو دایکم نەناسی
تۆ ڕەنگی ڕەش ناناسیت و
له هێماکانی ڕەش ناگەیت و
شەوت بۆ ناخوێنرێتەوه

هەتاکوو خاکم نەناسی
تۆ ڕەنگی سوور ناناسیت و
له نهێنی سوور ناگەیت و
خوێنت بۆ ناخوێنرێتەوه

تا بێ ڕەنگی و تا تەنیایی و
هەتا غەریبیش نەناسی ڕەنگی بێکەسی ناناسی و
کورد ناناسی و
خودات بۆ ناخوێنرێتەوه


#شێرکۆ_بێکەس